منداڵەکەی نهیان هی کەمالە یاخود ئەمیر؟

لە ئێستادا درامای ئەشقی شێتانە کە لە هەرێمی کوردستان پەخشدەکرێت و بینەرێکی زۆری هەیە چەندین ڕووداوی سەرنجڕاکێشی دیکە تێیدا ڕوودەدات، لە دراماکە نیهان منداڵێکی دەبێت ناوی دەنێت دێنیز بەڵام تا ئێستا لە کوردستان نازانرێت منداڵەکە هی کێیە؟.

بە گوێرەی ئەو زنجیرەیەی کە ئێستا لە تورکیادا نمایش دەکرێت ئاشکرا بووە کە ئەو منداڵە لە ئەمیر نییە وەک ئێستا زانراوە، بەڵکو ئەو منداڵە لە کەمالی خۆشەویستییەتی.

دوای ئاشکرابوونی ئەو ڕاستییە کەمال منداڵەکە دەفڕێنێت و نیهان دوای دەکەوێت بەڵام لەو کاتەدا توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت.



PM:09:19:18/01/2017