یەعقووب وەلی، هونەرمەندی كۆمیدی شاری هەولێر کە بەشعبان ناسراوە ئەگەرچی ماوەی چەند ساڵێکە لە کاری هونەری دورکەتووەتەوە بەڵام ڕەتی دەکاتەوە وازی هێنابێت.
شەعبان، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند:"وازم لە كاری هونەری نەهێناوە، بەڵكوو تەنیا ئەو ماوەیە دوور كەوتوومەتەوە".
یەعقووب وەلی، لە ساڵی 1975 لەگەرِەکی رزگاری شاری هەولێر لەدایکبووە و بەیەکێک لە هونەرمەندە کۆمیدییە دیارە کوردەکان دادەنرێت لە باشووری کوردستان.