رووداوێك هەڤاڵ ئەبوبەکری گریاند
هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە فەیسبوکی تایبەتی خۆیدا نوسینێکی لەبارەی ئاڵۆگۆڕی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو رووداوە گریندویەتی.
لەو نوسینەیدا هەڤاڵ ئەبو بەکر دەلێت '' هاوڕێیانی ته‌مه‌نم ده‌زانن، له ژیانی خۆمدا به‌ده‌گمه‌ن گریاوم، به‌ڵام ئه‌مشه‌و ئه‌مریكاییه‌كان، گریاندمیان، وته‌كانیان هه‌مان ئه‌و وته‌و هیواو ئاواتانه‌بوون كه لێره بوونه‌ته وێردی سه‌ر زمانی هه‌موومان، به‌ڵام ئه‌وان به‌ر له‌وتنیان كردویانن، یان له‌گه‌ڵ وتنیاندا ده‌یانكردنه كردار، یانیش وتنێكبوون بۆ كردن، نه‌یارو به‌یار له‌وێ بوون، هه‌موو به ناوی خودا ده‌ستیانپێده‌كرد، نزایان بۆ خودا بوو پشتیوانیان بێت''.
هەروەها دەشڵیت '' له ساڵی 1789ه‌وه ده‌ستورێكیان نووسیی بۆ هه‌موو ئه‌مریكاییه‌كان، له‌و ساڵه‌وه هه‌موو چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنیان له كاتی خۆیدا كردووه، چلوچوار سه‌رۆكیان گۆڕیوه، ئه‌مڕۆ ڕه‌شپێستێك سوێندی به جێگری سه‌رۆك خوارد، جه‌ختیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك كرد‌و دانیان به هه‌ڵه‌كانی خۆیاندا نا، یه‌كتریان قبوڵكردو سه‌رۆكی نوێ به‌ڵێنیدا ئه‌و له پێناوی ئه‌واندا بجه‌نگێت، گه‌ڕانه‌وه بۆ چینه هه‌ژارو ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌یان كه هێزی سه‌ره‌كیی سه‌روه‌ریی و گۆڕانكاریی و ده‌ستكه‌وته‌كانی وڵاته‌كه‌یان بوون''.
ئاماژە بەوەشدەکات '' ئه‌مشه‌و گریام، گریانێك له ئومێده‌وه، گریانێك له بیر‌و بڕوا‌و باوه‌ڕێكه‌وه كه گه‌ر ڕه‌فتارمانی له‌گه‌ڵدا یه‌كبخه‌ین، هه‌ناسه‌مانی بۆ درێژبكه‌ین، خۆنه‌ویستانه‌و خۆبه‌خشانه بۆی تێ‌بكۆشین، گریانێك ده‌بێت بۆ ڕۆژێكی ڕووناك كه پڕ بێت له خه‌نده، ڕۆژێك ده‌بێت كه‌چیتر كه‌مینه‌یه‌ك به كۆششی زۆرینه، كورتیی و كه‌میی و كه‌رتیی و كۆڵیی به ژیانی زۆرینه ناهێنن، ئه‌و ڕۆژه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئامانجه نیشتمانییه‌كان ده‌چه‌سپێن، كه دروشمه جوانه‌كان ده‌كه‌ونه جوڵه، ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی هاووڵاتیان و نیشتمانه، سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه، نه‌ك ته‌نها سه‌ركه‌وتنی من، یان تۆ، یان ئه‌و.
لە بەشێکی تردا دەڵێت '' ده‌خوازم ڕۆژێك بێت له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌شدا خه‌ڵك سه‌رۆكه‌كان والێبكه‌ن شانازیی به‌و ڕۆژه‌وه بكه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگی ئه‌وان، ده‌سه‌ڵاتیان تێدا ڕاده‌ستی كه‌سانی تر كرد، نه‌ك ته‌نها ساڵانه مۆمی ساڵانی ته‌مه‌نی حوكمڕانیان دابگیرسێنن و خه‌ڵكیش به‌رده‌وام ژیانێكی پڕ نه‌هامه‌تیی و تاریكیی و بێده‌ره‌تانیی و هه‌ژاریی له سایه‌ی داری بێسێبه‌رو بێبه‌ریاندا بێسه‌ربه‌ن''.
PM:02:50:21/01/2017