مەلا کرێکار، سەرۆکی رەوتی شاخ و ئەمیری پێشووی
ئەنسارولئیسلام پەیامێکی "توندی" بڵاوکردەوە و هێرشدەکاتە سەر حکومەت و
پەرلەمان و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حکومەتداری بەعس لە حکومەتداری کوردی باشتر
بووە.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا مەلا کرێکار ئەمیری
ڕەوتی شاخ، باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت پەرلەمان دیوەخانی
پیاوی بەتاڵە و هێرشیش دەکاتە سەر حکومەتی هەرێم.
هەروەها دەڵێت دەسەڵاتداران وەك سنێکن و غەرب خێمەی خۆی بەسەردا داوەو
گوێ بە هیچ شتێکی ئێوە نادەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان زیاتر دایئەکوتن"
هەروەها مەلا کرێکار لەو پەیامەدا
ڕایگەیاندووە " ئەگەر
ئیسلامییەکان یەک لیستی بۆ دینی خوا دروست ئەکەن با پێڵاویان بۆ دانێین ئەگەر بۆ
دنیاشە ئەوا ئێمە وازمان لە دنیا هێناوە."
لەو پەیامەدا
مەلاکرێکار دەڵێت " بەس فێر بن بڵین نا.. دەنگ مەدەن و
بەشداری هیچ هەڵبژاردنێك مەکەن".
دەقی پەیامەکە