لاقەكردنی كچێك سێ كاتژمێر لە فەیسبوكەوە پەخش دەكرێت
سێ كوڕی سویدی دیمەنی دەستدرێژكردنەسەر كچێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بە شێوەی راستەوخۆ بڵاودەكەنەوە كە ماوەی سێ كاتژمێری خایاندوە.
لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم پەخشی راستەوخۆیە، كۆمپانیای بەناوبانگی فەیسبوك لە ئابڕوچونێك و كێشەیەكی یاسایی رزگاری نابێت، كە بەهۆی پرۆگرامی پەخشی راستەوخۆوە توشی بووە.
ئەمجارە كێشەكە لە سویدەوە سەرچاوەی گرتوە، كاتێك 3 كوڕ، كچێكی گەنج لە شوقەیەكی شاری ئۆپسالادا لاقە دەكەن و 3 كاتژمێری تەواویش تاوانەكەیان لەڕێی بەشی راستەوخۆی فەیسبوكەوە پەخش دەكەن بێ ئەوەی بیبڕن.
لەسەر ئەو تاوانە، پۆلیسی شاری ئۆپسالا هەر سێ كوڕەكەیان دەستگیركردوە.
PM:03:23:24/01/2017