بە ڤیدیۆ.. سووپای سوریای ئازاد بانگەشە بۆ ئۆردوغان‌و تورکیا دەکەن

ئەو هێزەی بەناوی سووپای سوریای ئازادەوە ناسراوەو لە لایەن تورکیاوە باڵپشتی لێدەکرێت، لە کاتی راهێناندا بانگەشە بۆ ئۆردوغان سەرۆکی تورکیاو ئەو ولآتە دەکەن.

تورکیا کۆمەڵێک لە سوریەکانی کۆکردۆتەوەو ناوی لێناون " سووپای سووریای ئازاد" ئەم هێزە بەپاڵپشتی ئەوان شاری جەرابولسی یان گرت،

ئێستا سەرقاڵی دەستبەسەراگرتنی شاری بابە، کە هەردوو شارەکە دووشوێنێ هەستیارن بۆ رۆژئاوای کوردستان و کانتۆنەکانی کوبانێ و عەفرین بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ئەم هێزە کە بەدژە هێزەکانی سوریای دیموکراسی ناسراوە، لە دوا دەرکەتنیاندا لەکاتی راهێناندا هەر بژی " ئۆردوغان و تورکیا " دەڵێنەوە.

  

PM:03:36:24/01/2017