وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاودەکاتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش لەو خشتەیەدا وادەی دابەشکردنی ١١ وەزارەت و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە "هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ی 2016ی 11 وەزارەت و هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دابەشدەكرێت."

هەر کە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەكانی (تەندروستی، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، شارەوانی و گەشتوگوزار، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، كارەبا، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، رۆشنبیری و لاوان، شەهیدان و ئەنفالكراوان، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی و گواستنەوەو گەیاندن) دابەشدەكرێت".

هەروەها ئاشکراشیکردووە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرسێ;سەرۆكایەتیەكە (سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان و حكومەت) دابەشدەكرێت.



PM:03:17:26/01/2017