فەیسبووک گۆڕانکارییەکی گەورەی ئەنجامدا

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، گۆڕانکارییەکی نوێی ئەنجامدا و لەمەودا بەکارهێنەرانی دەتوانن پۆستی کاتی بکەن هاوشێوەی سناپ چات دوای ٢٤ کاتژمێر پۆستەکە دەسڕێتەوە.

ی فەیسبووک خزمەتگوزاریی(stories)ی بۆ بەکارھێنەرانی فەسبووک زیاد کرد، کە ماوەیەک پێش ێستا ئەو خزمەتگوزارییە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)یش زیاد کرا، پێشتریش تەنیا لەسەر سناپ چات، بەردەست بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان بەکارھێنەرانی فەیسبووک دەتوانن وێنە و کورتە ڤیدیۆی خۆیان بڵاو بکەنەوە، فەیسبووکیش دوای 24 کاتژمێر بە شێوەیەکی خۆکاری ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە دەسڕێتەوە.

ئەم گۆڕانکارییە تەنیا لە ئێرلەندا و بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە، لە داھاتووشدا، لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست دەبێت.



PM:08:16:27/01/2017