مێرمنداڵێک لە بورجێک دەکەوێتە خوارەوەو گیان لەدەستدەدات

مێرمنداێكی ١٣ ساڵانە لە کاتی سەرکەوتنی بە بورجێکی مۆبایلی ئاسیاسێلدا دەکەوێتە خوارەوەو گیان لە دەستدەدات.

پەیامنێری سپی لە رانیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مێرمنداڵەکە تەمەنی ١٣ ساڵەو خوێندکارەو دانیشتووی (سەروچاوە- مێرگەسوور) چۆتە سەر بورجێکی ئاسیا سێل و کەوتۆتە خوارەوەو دواتر گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا هۆکاری چوونە سەر ئەو بورجە لەلایەن ئەو منداڵەوە نەزانراوەو دەزگا پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.



AM:10:41:28/01/2017