هەواڵێکی خۆش بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بچنە کەنەدا

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پێشوازی لە پەناخوازان دەكات و دەڵێ" بەخێربێن بۆ كەنەدا".

جاستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پۆستێکی کردووە و نوسییویەتی "بۆ ئەوانەی لە چەوساندنەوە و تیرۆر و شەڕ هەڵدێن، سەرەڕای جیاوازی بیروباوەڕمان، كەنەدییەكان پێشوازیتان لێدەكەن، فرەیی بەھێزمان دەكات، بەخێربێن بۆ كەنەدا".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت دۆناڵد ترامپی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بڕیاریدا کە ڕێگری بکات لە چوونی پەنابەران بۆ وڵاتەکەی.



AM:11:45:29/01/2017