ئایا متمانە لە وەزیرەکەی گۆڕان لە بەغدا دەسەندرێتەوە؟
پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت رێوشوێنی بانگهێشتکردنی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی بۆ پەرلەمان تەواوکردووە.
عالیە نەسەیف پەرلەمنتاری عەرەبی بەرەی ئیسلاح لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا " رێوشوێنە یاساییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەوەی د. دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەران بانگهێشتی پەرلەمان بکەن".
بانگهێشتکردنی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بۆ پەرلەمانی عێراق دەبێت بەدووەم وەزیری کورد کە دوای هۆشیار زێباری بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.
ساڵی رابردوو هۆشێار زێباری وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق کراو لەسەر " پێشێلکارییە داراییەکانی" متمانەی لێ سەندرایەوە.
AM:09:13:30/01/2017