ڤیدیۆ،، فەرهاد سەنگاوی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا داوا لە سەرکردەی هەر پێنج حیزبەکە دەکات رێکبکەون

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری یەکێتی داوا دەکات ئەنجومەنێکی حوکم لە هەر پێنج لایەنەکە دروستبکرێت.

سەنگاوی داوا دەکات ئەو ئەنجومەنە کاتی بێت و، هەر یەکێک لە بارزانی و نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت رەسوڵ و عەلی باپیر و سەلاحەدین بەهادین بە نۆرە سەرۆکایەتی ئەو ئەنجومەنە بکەن.

هەروەها داوا دەکات پەرلەمان ئاکتیڤ بکرێتەوەو حیزبەکان هەریەکەیان پشکی خۆیان وەربگرنەوە، ئەم پەرلەمانە ماوەکەی درێژبکرێتەوە. 




PM:12:51:30/01/2017