کریستاڵ بەم وێنەیە گڕبەردەداتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

خانمە گۆرانیبێژ کریستاڵ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و زۆرێک لە هەوادارانی خۆی سەرسامییان بە جوانییەکەی نیشانداوە، بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام، خانمە گۆرانیبێژ کریستاڵ چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە زیاد لە هەزار کەس سەرسامی خۆیان بە وێنەکانی نیشانداوە.

کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە بەڵام ماوەیەکە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە

کریستاڵ سەبارەت بەو کەسانەش کە لە فەیسبوکەوە داوایان لێکردوە هاوسەرگیریان لەگەڵدا بکات دەڵێت "داوای خۆشەویستی و هاوسەرگیری زۆرم لێكراوە، چ لە رێگەی ئینتەرنێت یاخود رووبەڕوو، بێگومان داوای هاوسەرگیری سەیریشم لێكراوە لە رێگەی فەیسبووك". کریستاڵ هەروها دەڵێت "کوڕێک پێی وتم گەر شوم پێنەکەیت خۆم دەستوتێنم".

کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.

 



PM:08:49:31/01/2017