بەرپرسێكی باڵا بەهۆی ئیختیلاسی یەك ملیار دۆلاردەستگیركرا

دەسەڵاتدارانی ئەردەنی ئاشكرایان كرد كە داواكراوێكی عێراقیان دەسگیركردووە لە یەكێك لە فڕۆكەخانەكاندا بەهۆی ئەوەی لە لایەن پۆلیسی ئەنتەرپۆڵەوە داواكراو بووەو تۆمەتبارە لە هەدەردانی یەك ملیار دۆلار.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ( عربی 21)، داواكراوەكە بەرپرسێكی پێشوی وەزارەتی عێراقی بووە و لە سەردەمی حازم شەعلان وەزیری بەرگری لە كابینەكەی ئەیاد عەلاویدا و تۆمەتی ئیختیلاسی یەك ملیار دۆلاری لەسەرە.

ئاماژە بەوەكراوە ئەو بەرپرسەی پێشوی عێراق بۆ یەكێك لە وڵاتە ئەوروپیەكان هەڵهاتووە و پاش یەك خولەك لە گەشتنی بۆ فڕۆكەخانەی عەلیای ئەردەنی دەسگیركراوە و لە گەڵ تەواوبونی ڕێكارە یاساییەكانی ڕادەستی عێراق دەكرێتەوە.



PM:03:24:01/02/2017