بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێم ڕایگەیاند " لەلایەن وەزارەتی داراییەوە داوای لیستی موچەی خانەنشینیمان لێکراوەو ئێمەش لیستەکەمان بۆ ناردون".
حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێم لەلێدوانێکدا بە ماڵپەڕی SNN ی ڕاگەیاند، "لەلایەن وەزارەتی داراییەوە داوای لیستی موچەی خانەنشینیمان لێکراوەو ئێمەش لیستەکەمان بۆ ناردون".
سەبارەت بە وادەکەشی وتوویتی:"ھیچ زانیاریەکمان لەبارەی کاتی دابەشکردنی موچەکانیان پێنەوتراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو کاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕابگەیەنرێت".
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ڕاشیگەیاندووە:"مانگانە دوای بەرزکردنەوەی ناوەکان، کاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشینی ڕادەگەیەنرێت، ئێمەش ئامادەکاریی تەواومان بۆ دابەشکردنی موچەی ئەو توێژە کردوە".