چەند وێنەیەکی نوێی کچەکەی بەرهەم ساڵح بڵاودەکرێتەوە

جارێکی دیکە ژیانی تایبەتی منداڵی بەرپرسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەبێتەوە جێگەی باس و دەنگۆی هاوسەرگیری کچی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی تایم دەبێتە جێگەی باس.
کاڵێ بەرهەم ساڵح، ئەگەرچی ئەو ناوێکی ناسراو نییە لە هەرێمی کوردستان و زیاتر بەهۆی باوکییەوە دەناسرێتەوە، بەڵام ئەو لەسەر ئاستی جیهان یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی کورد و چەندین ڕاپۆرتی لە دیارترین ڕۆژنامەکانی جیهان بڵاوکردووەتەوە کە دیارترین ئەو دەزگایانەی کاڵێ کاری بۆی کردوون، تۆڕی هەواڵی BBCی بەڕیتانییە.
کالێ لێکۆڵەرە لە زانکیەکی ئەمریکا بۆ توێژینەوەی سیاسیی هەروەها بەڕێوبەری پڕۆژیە لە پەیمانگای گۆڕانکارییەکان لە بەرشەلۆنە، هەروەها توێژینەوە لەسەر ئەو ناوچەکان دەکات لە دوای ململانێ و قۆناغی گواستنەوە لە سیستمی دیکتاتۆرییەوە. ئەو هەڵگری بڕوانامەی ماجستێرە لە قانونی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و بەکالۆریوسی لە زانکۆی برینستوون ورد ویلسۆن هێناوە.
کاڵێ یەکێکە لەوانەی کە بەردەوام لە کۆنگرە و کۆنفرانسە گەورەکاندا بەشدارە و بە فەرمی یەکێک بووە لە بەشداربوانی کۆنگرەی داڤۆس، کە بە گەورەترین کۆنگرەی ئابووری دەژمێردرێت.
لە ئێستادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە دەکرێت کە کاڵێ هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی پیرۆیی کردووە کە فۆتۆگرافەری گۆڤاری تایمە.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، خاوەنی دوو منداڵە کە ئەویش کوڕێکە ناوی سوارەیە و کچێکیش ناوی کاڵێیە و خێزانەکەشی ناوی سەرباخە.


PM:08:01:02/02/2017