ئەڵمانیا مانگانە ٥٠٠ پەنابەر وەردەگرێت

ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا لە سەردانی بۆ تورکیا، رای گەیاند " وڵاتەكەی مانگانە 500 پەناخواز لە توركیا وەردەگرێت".

مێركڵ  لەکۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆردوغان وتی" بڕیارمان داوە كە مانگانە 500 پەناخواز لە توركیا وەربگرین، ئەوەش وەك هاوكارییەك بۆ چارەسەركردنی چەند دۆخێكی تایبەت، بەڵام زانیاری لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی زیاتری پلانەكەی نەدا".

مێركڵ لە میانەی سەردانەكەی دوێنێی بۆ توركیا جەختی لە گرنگی رێككەوتنی توركیا و ئەوروپا كردەوە لەبارەی پەناخوازانەوە و دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەمووان پابەند بن بەوەی لەسەریانە لەو رێككەوتننەدا بەتایبەتی لایەنی داراییەكەی بۆ توركیا.  

ئەو هەنگاوەی مێرکڵ لە کاتێکدایە کە سەرۆکی گەورە هێزێکی وەک ئەمەریکا رێگای لە هاوڵاتیانی ٧ وڵاتی ئیسلامی گرتووە بچنە نێو ئەمەریکاوە.



PM:02:22:03/02/2017