مەلا کرێکار سەرۆکی ڕەوتی شاخ و ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام، لە
بەشی دووەمی وەڵامەکەیدا بۆ دکتۆر عەبدوللـەتیف ئەحمەد (سەلەفی) یەکێک لە ڕابەرانی
سەلەفییەکان و بەڕێوبەری کەناڵی ئامۆژگاری، دەڵێت "دنیات بردۆتەوە لە ژن و لە موتعە و حەرام".
مەلا کرێکار لەو پەیامە
ڤیدیۆییەدا "هێرشی توند" دەکاتە سەر عەبدولـلەتیف سەلەفی و دەڵێت "ئێمه وه‌كو جه‌نابت نین خزمه‌تكارو كاسه‌لێسی ئه‌وان بین و درعمان
بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بپارێزین و شمشێرتان به‌رامبه‌ر صۆفییه‌كان هه‌ڵگرتووه به‌لام له‌به‌رامبه‌ر
تاغوتان و مورته‌ددان و مولحیدان و بێدینان و گه‌نده‌ڵه‌كان خۆتان مت كردووه."
هەروەها دەڵێت "دارالندوه‌كه‌ی قوره‌یش له په‌رله‌مانه‌كه‌ی
لای تۆ چاكتر و شه‌ریفتر بوو"، دەشڵێت " باسی "بیره‌نه‌وته‌كان"
هه‌مان باسی "مكیال و میزانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رانه علیهم الصلاة والسلام".
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دکتۆر عەبدوللـەتیف پشتگیری تاڵیبانی
کردووە و دەڵێت " جه‌نابت له 2005 به‌جۆرێك باسی طالیبان و جیهاد ده‌كه‌یت و
ئێستاش به‌جۆرێكی تر له‌به‌ر خاتری سعودییه"
ئەو لە بەشی یەکەمی وەڵامەکەیدا
وتبوویئه‌و زانیارییانه‌ی لای منن
له‌باره‌ی ئه‌خلاقیاتی مامۆستا عبداللطیف لای خه‌لك نین. ئه‌گه‌ر ئه‌و سنوور ببه‌زێنێ
منیش باسی ئه‌كه‌مه‌وه بۆخه‌ڵك.
هەروەها
وتبووی"ئه‌و
زانیارییانه‌ی لای منن له‌باره‌ی ئه‌خلاقیاتی مامۆستا عبداللطیف لای خه‌لك نین. ئه‌گه‌ر
ئه‌و سنوور ببه‌زێنێ منیش باسی ئه‌كه‌مه‌وه بۆخه‌ڵك،تۆ زه‌ربه‌ت له عه‌قیده داوه و
زه‌ربه‌ت له خێزانی خۆت و هاوسه‌ری پێشوو و ئه‌و ئافره‌ته‌ش داوه كه به‌و
دواییه هێنات".
کرێکاروتوویەتی "ئەو دارەی مەلا عەبدولـلەتیف کردوویەتی بە شارە
زەردەواڵەدا، دەبێت ئەنجامەکەی بچێژێت".
ئەمیری
ڕەوتی شاخ ڕاشیگەیاندبوو "ئەگەر جورئەتت هەیە و خۆت بە زانا دەزانێت، ئەوا
ئامادەم لە هەر کەناڵێک بێت ڕووبەڕووت ببمەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک بکەین کە
بۆچوونی جیاوازمان هەیە لەسەری"