وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر دەستگیرکردنی فازل نەبی راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە کە بریکاری وەزیری دارایی لە حکومەتی ناوەندی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرابێت.

لەو راگەیاندنەی وەزارەتی ناوبراودا بڵاوكردنەوەی هەواڵی دەستگیركردنی بریكاری وەزارەتەكەی لە لایەن هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە بە ناڕاست ناوزەد دەکات 

ماڵپەڕی ئێن ئار تی، بڵاویکردەوە کە فازل نەبی بریکاری وەزیری دارایی لەسەر پشکی پارتی دوو رۆژ دەستبەسەرە، بەڵام دواتر لە تەلەفزیۆنی رووداودا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا دەرکەوت، ئەمرۆش وەزارەتی دارایی عێراق ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.



PM:12:20:05/02/2017