ئەمەریکا هاوڵاتیانی لە عێراق ئاگادار دەکاتەوە

ئەمەریکا هاوڵاتیانی لە عێراق ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری هەر هێرشکردنە سەریان.

ئەو ئاگادار کردنەوەیە کە لەلایەن باڵویزخانەی ئەمەریکاوە لە عێراقەوە دەرچووە ئەو هۆکارەی باس نەکردووە کە بۆ هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن و مەترسیەکە لەچ لایەنێکەوەیە.

ئاگاداریکردنەوەکەی باڵوێزی ئەمەریکا، هاوڵاتیانی خۆی لە ئەگەری هێرش و رفاندن ئاگادار دەکاتەوە.

تا ئێستا نەزانراوە ئەو ئاگادارکردنەوەیە هاوڵاتیانی ئەمەریکا لە هەرێمیش دەگرێتەوە.

ئەو مەترسیانەی ئەمەریکا لە دوای هاتنە سەرکاری سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپەوە دێت کە وا ناسراوە سیاسەتێکی توندی بەرامبەر دەوڵەتانی ناوچەکەو لەپێش هەمووشیانەوە ئێرانەوە هەیە.



AM:09:37:07/02/2017