لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە رۆژنامەی دەیلی مێڵ لەسەر سێکسبازاڕی، هاوسەری ترامپ داوای ١٥٠ ،لیۆن دۆلار قەرەبوو لە رۆژنامەکە دەکات.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، ملانیا ترامپ له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه له‌دادگایه‌كی مریله‌ندی ئه‌مریكا، سكاڵای له‌سه‌ر رۆژنامه و ئاژانسی میدیایی ده‌یلی مێڵی به‌ریتانیا تۆماركردوه.
میدیاکان دەڵێن"له‌بایه‌تێكی ده‌یلی مێڵدا كه‌له‌لایه‌ن گریڤن تراپلی ته‌مه‌ن 70 ساڵانه‌وه نوسراوه، به‌پشت به‌ستن به‌زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسلۆڤانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه ملانیا ترامپ پێشتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی جلوبه‌رگدا به‌كرێ سێکسبازاڕی پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ندی كردوه".
پارێزه‌ره‌كانیشی، ئه‌و بابه‌ته‌یان به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن و به‌كارمه‌ندی سێكسی دانانی ترامپ له‌قه‌ڵه‌م داوه، هه‌ربۆیه داوای سزادانی ده‌یلی مێڵیان به 150 ملیۆن دۆلار كردوه.