بە وێنه.. به‌رپرسێكی باڵای داعش له موسڵ كوژرا
ده‌زگای دژه تیرۆری سه‌ربه ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له گه‌ڕه‌كی 17ی ته‌موزی شاری موسڵ, ئیبراهیم یونس ئهلعهباوی بەرپرسی باڵای سەربازیی داعشیان كردۆته ئامانج و كوشتوویانه.
له راگه‌یەندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی شوباتی 2017 بڵاو كراوه‌ته‌وه, ده‌زگای دژه‌تیرۆری سه‌ر به ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی دوێنێ سێشه‌ممه، بەرپرسێکی باڵای سەربازیی داعش لە پارێزگای موسڵ به‌ناوی (ابراهیم یونس العباوﻱ) ناسراو بە (ٲبو هارون) کە خەڵکی گوندی (مشیرفە)یە، لە بەری لای راستی شاری موسڵە لە گەڕەکی 17 ی تەموز لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کرایە ئامانج و کوژرا.
PM:02:12:08/02/2017