ئەم خانمە بەڕووتی ماڵ بۆ گەنجان خاوێن ده‌كاته‌وه
خانمێكی به‌ریتانی، ناسناوی "دایكی گه‌نجان"ی پێ به‌خشراوه، چونكه ئه‌و گه‌نجانه‌ی تاقه‌تیان نییه ماڵه‌كانیان خاوێن بكه‌نه‌وه، ته‌نیا به 45 پاوه‌ن، به ڕووتی بۆیان پاك ده‌كاته‌وه.
"ئیمیلی نیكۆڵس" ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه، جگه له ده‌ستكێشه‌كانی ده‌ستی، هیچ شتێكی له‌به‌ر نییه، به‌و شێوه‌یه كار ده‌كات و ده‌شڵێ: ته‌نیا كار بۆ ئه‌و گه‌نجانه ده‌كه‌م كه ده‌ستدرێژی سێكسیم له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، ئه‌گه‌رچی تا ته‌واو ده‌بم لێم ده‌ڕوانن، به‌ڵام هه‌ست ناكه‌م بوونه‌وه‌رێكی سێكسیم له‌به‌رده‌میاندا.
"دایكی گه‌نجان" كه خه‌ڵكی شاری لیڤه‌رپوولی ئینگلیزییه، ده‌ڵێ: ئه‌م كاره به‌لای منه‌وه شتێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه كردوومه و زۆریش ئاساییه، كه‌سێك ده‌توانێ ئه‌مه بكات كه باوه‌ڕی به خۆی بێت، منیش به ته‌واوی چێژ له‌و خۆ ڕووتكردنه‌وه‌یه ده‌كه‌م له كاتی ئیشكردندا، بۆ منیش بووه‌ته هۆكارێكی باش بۆ په‌یداكردنی پاره و ده‌ستحه‌قێكی زۆری پێ وه‌رده‌گرم.
ئیمیلی خێزانداره و كچێكیشی هه‌یه، هاوڕێكانیشی ده‌زانن كه ئه‌و كاره ده‌كات و هه‌موویان ڕێزیان له بڕیاره‌كه‌ی گرتووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا هاوسه‌ره‌كه‌ی دوودڵ بووه له‌وه‌ی ئه‌م كاره بكات، دواتر له‌به‌ر ئه‌وپه‌ڕی بڕوابوونی پێی، ڕزای بووه.
سه‌رچاوه: theladbible
PM:02:49:08/02/2017