روسیا دژی ناساندنی یەپەگەو پەکەکەیە بە "تیرۆیست"

لەیەکەم وەڵامدانەوەی روسیا بەرامبەر هەوڵدانی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لەسوریا، روسیا دژی وەستایەوەو رەتیشدەکاتەوە یەپەگەو پەکەکە بە دوو هێزێ تیرۆریست ناوزەد بکات.

روسیا لە رێگای بەڕێوەبەری کاروباری ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوە، ئەلیکسەندەر بوتسان، وەڵامی تورکیای دایەوە کە گرنگی بە دروستکردنی ناوچەی ئارام دەدات لە سوریاداو، ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تا ئێستا لەگەڵ تورکیادا زۆر خاڵ هەیە لەسەری ناکۆکن، هەڵوێستی روسیاش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە تورکیا ناوچەی ئارام لە سوریا دروست ناکات، هەروەها ئەو لەگەڵ بەشداری کوردایە لە کۆنگرەکانی لەسەر ئایندەی سوریا سازدەکرێت.

دوێنی سەرۆکایەتی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند ئەوان گرنگی پێشینەیان دەدەن بە " دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، دژایەتیکردنی داعش و بەرەی نوسرە"، هەر شەوی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی روسیا بەرپەرچی ئەوا راگەیاندراوەی سەرۆکایەتی تورکیای دایەوە.



AM:09:46:09/02/2017