سارا ناوێكی خوازراوی ژنه شۆخێكه كه هێشتا ته‌مه‌نی 19 ساڵانه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه 6 ساڵ سزای زیندانیكردنی بۆ ده‌ركراوه ئەو خەڵکی گەرمیانە چیرۆکی خیانەت کردنی هاوسەرەکەی لێی دەگێڕێتەوە
سارا بە چاودێری وتووە ه" كاتێك یه‌كه‌مجار بینیمی، ئه‌وكاته خوێندكاربووم، دوو بۆ سێ جار رێگه‌ی لێگرتم و داوایكرد په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان هه‌بێت، به‌ڵام من ره‌تمكرده‌وه، چونكه خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی له‌لامان دروست نه‌بوو، به‌هۆی هه‌ندێ حاڵه‌تی خێزانیشه‌وه نهم ئه‌توانی به‌ڵێی بۆ بكه‌م و ترسێك له‌دڵم بوو، چه‌ند جارێك به‌ته‌واوی گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی كه خۆشه‌ویستی نه‌كه‌م و خوێندنه‌كه‌م ته‌واوبكه‌م، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی منداڵبووم، ته‌مه‌نم تازه بووبوو به 17 ساڵان".
هەروەها دەڵێت دواجار له‌ڕێگه‌ی كچه هاوڕێكانمه‌وه فشاری خسته‌سه‌رم، وایلێكردم به به‌ڵێن و وته‌ی جۆراوجۆر قه‌ناعه‌تم پێبكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌ست به‌جێ بێته داوام، دوای دوو مانگ هاته داوام و به‌ره‌زامه‌ندی ماڵه‌وه‌مان مارهیكردم، شه‌ش مانگ چاوه‌ڕێی كردم تاوه‌كو خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م. دواجار له‌ته‌مه‌نی 18 بۆ 19 ساڵانی هاوسه‌رگیریمان كرد".
سارا به‌رده‌وام ده‌بێت و لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی و دەڵێت "دوای سێ مانگ بە ته‌واوی گۆڕا، سێ بۆ چوار جار له‌ماوه‌ی دوو مانگدا سه‌ردانی ئێرانی كرد، به‌ته‌واوی گۆڕا، وته‌كانی توڕه‌بوونی، دانیشتنی له‌گه‌ڵم، بێزاریه‌كه‌ی، قسه‌ی ناخۆش و وه‌ڵامدانه‌وه‌م به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ".
سارا بە گریانەوە وتوویەتی" سێ بۆ چوار جار به‌له‌قه لێیدام و ده‌ریكردم و له‌ناو كۆڵان به‌ته‌نیا ده‌مامه‌وه تاوه‌كو هاوڕێیه‌كم له‌گه‌ڵ براكه‌ی ده‌هاته شوێنم و ده‌یپاراستم بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌مان نه‌زانێت و كێشه‌كه گه‌وره نه‌بێته‌وه، چونكه هێشتا ئومێدم هه‌بوو بۆ باشبوونی.
دواجار رۆژێك، هه‌موو شته‌كان ئاشكرابوون، كاتێك له‌ماڵه‌وه ناچاربووم موبایله‌كه‌ی بكه‌مه‌وه‌و سه‌یری بكه‌م، هه‌موو شته‌كانم به‌چاوی خۆم بینی، ئه‌وه‌ی من بینیم، هیچ كات چاوه‌ڕوانی نه‌بووم، وێنه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كچ و وێنه‌ی نه‌شیاو شتی جۆراوجۆر، بۆهه‌میشه له‌ژیان ساردبوومهوهو پڕبووم له‌نائومێدی و بێزاری، مردن تاكه شتێك بوو ئاواتم ده‌خواست.
به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانم هیچی پێ بڵێم، چومه‌وه بۆ ماڵ و هه‌موو شتێكم لای برا گه‌وره‌كه‌م باسكرد، ئه‌ویش ده‌ستی خسهر شانم و به‌ڵێنی پێدام ئیتر گه‌وره‌ترین پشتیوانم بێت، تاكه جارێك بووم پیاوێك ببینم بگرێت ئه‌ویش براكه‌م بوو كه بۆ ئه‌و هه‌موو رووداوانه گریا كه به‌سه‌ر مندا هاتبوو.
بۆ هه‌میشه بڕیارمدا له‌گه‌ڵ "ه" نه‌ژیم، هه‌موو رۆژێك قسه‌یه‌ك و بیانوویه‌كم بۆ خه‌مه‌كانم ئه‌دۆزیه‌وه، خه‌ریك بوو ده‌بووم به‌و كه‌سه‌ی هه‌رزوو ئومێد له‌خۆم بچێنم، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر وازی نه‌ده‌هێناو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌داو رێگه‌ی لێده‌گرتم، به‌ڵام چیتر ده‌رفه‌ت نه‌بوو، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم و كوشتنی براكه‌می ده‌دا، به‌ڵام من هه‌ر وره‌م به‌رزبوو، ئومیدم هه‌بوو.
رۆژێك، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا، له‌یه‌كێك له‌دۆسته نزیكه‌كانم هه‌واڵێكی به‌په‌له‌م پێگه‌یشت، كه "ه" به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیراوه‌و له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌ردانی ئێرانی كردوه جگه له‌و كاره نه‌شیاوانه، بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری كردوه، دوای شه‌ش مانگ سزای شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ دهكراو دواجار ناچاربوو، به‌ڵێی جیابوونه‌وه ته‌ڵاقم پێبدات و ئازادبم و ببمه كه‌سێكی تر.
سارا له‌كۆتا وته‌كانیدا ئه‌وه باسدهكات:" هیچ شتێك چه‌ند به‌هێزبێت ناتوانێت ئومێد بكوژێت، ئومێد رۆژانه له‌گه‌ڵمانه ته‌نها پێویسته ده‌رگای بۆ بكه‌ینه‌وه‌و به‌سه‌ریدا زاڵبین، ئێستا ده‌خوێنم و ده‌مه‌وێت زانكۆ ته‌واوبكه‌م، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه بۆ هاوته‌مه‌ن و كچانی نیشتمانه‌كه‌م به‌وریاییه‌وه خۆشه‌ویستی بكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆیان بده‌ن.