وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرد.


وەزارەتی دارایی ڕێمانیی ژمارەی دووی بڵاوکردوە و بە گوێرەی ڕێنماییەکە "مۆڵەتی ئاسایی 30 ڕۆژە لە ساڵێكدا و مۆڵەتی نەخۆی 8 ڕۆژە و لە حاڵەتی پێویست و ڕاپۆرتی پزیشكی دەكرێتە 15 ڕۆژی پێ‌ بدرێت و بۆ لەدایكبوونی منداڵیش 21 ڕۆژە بۆ پێش لەدایكبوون و 51 ڕۆژ بۆ دوای لەدایكبوون، كە ئەمانە هەموویان بە مووچەی تەواو دەبێت (بەڵام لە ڕێنمایی ساڵی ڕابردوودا مۆڵەتی 51 ڕۆژەكە بەبێ‌ مووچە بوو).

هەر لە ڕێنماییەکەدا هاتووە "ڕاستەوخۆ دوای تەواو بوونی مۆڵەتی لەدایكبوون دوو مانگ مۆڵەت دەدرێت بە فەرمانبەری گرێبەست بە نیومووچە و هەر فەرمانبەرێكی گرێبەست دەتوانێت لە ساڵێكدا مۆڵەتی یەك مانگ بە بێ‌ مووچە وەربگرێت".

ڕاشیگەیاندووە دەكرێت فەرمانبەری گرێبەست شاند و سەفەری ناوەوەی وڵات بكات و شایستەكەشی بەپێی مووچەی بنەڕەتیەكەی دەبێت.



PM:08:20:10/02/2017