دایکێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵەکەی

زڕدایکێک لە ئوسترالیا دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵە ١٣ ساڵانەکەی و دوای ٣٠ ساڵیش نهێنییەکە ئاشکرا دەبێت.

میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە لە ڕووداوێکی سەیروسەمەرەدا ژنێکی ٢٠ ساڵ کە زڕدایکی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بووە بەزۆر دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵەکە و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا و لە ساڵی ١٩٨٨دا ڕۆژێک باوکەکە دەزانێت و لە باتی ژنەکەی، منداڵە ١٥ ساڵەکەی دەردەکات.

لە ئێستادا ئەو کوڕە تەمەنی ٤٠ ساڵە و داوای یاسایی لەسەر زڕدایکەکەی تۆمارکردووە، ئاشکرایکردووە کە ماوەی دوو ساڵ باوکی بەهۆی کارەوە سەرقاڵ دەبێت وژنەکەشی دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵەکە دەکات، دواتر کوڕەکە لەتەمەنی ٤٠ ساڵێدا لەدادگا داوای یاسایی لەسەر زڕ دایکەکەی تۆماردەکات و شەش ساڵ و ٣ مانگ زیندانی دەکرێت .



PM:08:29:10/02/2017