کلیپ.. فەرهاد بەزلە گۆرانی " هور" بڵاودەکاتەوە

فەرھاد بەزلە، ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (ھور) بڵاو کردەوە.

فەرھاد بەزلە، گۆرانی بێژی رۆژهەڵات، خۆی تێکست و ئاوازی گۆرانییە نوێکەی داناوە، فیھمان کاری میوزیکی بۆ کردووە، ھەروەھا شۆڕش سدیق کاری دەرھێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.

ئەو گۆرانیبێژە زۆرێک لە گۆرانییەکانی بە زاراوەی لوڕی دەڵێت و، زیاتر گۆرانیی فۆلکلۆری بڵاو دەکاتەوە و گۆرانییەکانی لەسەر ئاستی جیھان دەنگدانەوەی زۆری ھەیە، ھەروەھا وەک گۆرانیبێژێکی کورد بەشداری لە زۆربەی فێستیڤاڵە جیھانییەکان دەکات.





AM:09:47:12/02/2017