ئەو خواردنانەی ئارەزوی سێكسی كەم دەكەنەوە
هەندێ لەخواردنەكان بەهۆی پێكهاتەكانیانەوە كاریگەریی راستەوخۆ دەكەنە سەر مەیلی سێكسیو شارەزایان لەسەر ئەوەن كە هاوسەران پێش جووت بوون ئەم خوارنانە نەخۆن.
خواردنەكان بریتین لە:
1-نەعنا:
ڕاستە بۆنی ناو دەم خۆش دەکات بەڵام تویژینەوەکان سەلماندویانە کاردەکاتە سەر ئاستی "تستوستیرۆن" و کەمی دەکاتەوە.
2-ستیکی گۆشت: لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە چەوری و کۆلیسترۆل دەبێتە هۆی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشی دڵ ، لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکاتە سەر ڕۆیشتنی خوێن بە لەشدا .
3-پەتاتەی سورەوکراو:
چەوریەکانی ناو پەتاتەی سورەوکراو بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر ئاستی هۆڕمۆنی "تستوستیرۆن" ، هەروەها لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر خوێی تێدایە پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.
4-خواردنی لهقتووکراو:
ڕاستە خێراترین خواردنە بۆ ئامادەکردن ،بەڵام هەوڵبدە پێش ئەنجامدانی سێکس لێی دووربکەویتەوە ،چونکە بڕێکی زۆر خوێی تێدایە و دەبێتە هۆی گیرخواردنی ئاو لە لەشدا.
PM:01:00:12/02/2017