ڕێبوار کەریم وەلی نوسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری پارتی،
لەسەر بەشداریکردنی بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەەی مەکتەبی سیاسییدا، دەڵێت کاسپەر
لەو حزبەدا پەیدا بووە.
ڕێبوار کەریم وەلی لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی نوسیویەتی
"پاڤێڵ تاڵەبانیش بووە
ئەندامی مەکتەب سیاسیی ی.ن.ک! هی بنەماڵەی بارزانی لانیکەم ئەگەر بە نمایشیش بێت
چاوەڕێی کۆنگرە دەکەن، بەڵام ئەوانە وەک کاسپەر خۆیان دەکەن بە پۆستەکاندا"
کاسپەر کارەکتەری فیلم کارتۆنێکە کە دەتوانێت بە ناو دیواردا بڕوات و لەناو خەلکدا پێی دەڵێن "شەبەح".
دەرکەوتنی بافل تاڵەبانی کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی سکرتێری
حزبەکە و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ڤیدیۆکانی کۆبوونەوەی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جێگەی سەرنج بوو، بەهۆی ئەوەی کە ناوبراو ئەندامی مەکتەبی
سیاسیی ئەو حزبە نییە.
لە ماوەی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی
وەک نێوەندگیری سەرەکی نێوان باڵی "ناوەندی بڕیار" و باڵی "زۆرینەی
مەکتەبی سیاسیی" دەبینرا.