وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
گشتاندنی ژمارە (10)ی ساڵی(2017)ی بڵاوکردەوە و داوا دەکرێت پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی پێشینەکان.
لە گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی
ھەرێمی کوردستان کە واژوی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی
بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت
کراوە، جەخت لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەو پێشینانەی کە لە ئەستۆتانە لە (2017/5/31)دوایین بەروارە بۆ داخستنی ئەژمێری کۆتایی ساڵی (2016).
لە گشتاندنەکەی وەزارەتی داراییدا ئاشکراکراوە پێویستە پەلە بکرێت لە
یەکلاکردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە لەکاتی خۆی بێ
دواکەوتن و پێش بەرواری(2017/5/31)ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
جەختیشکراوەتەوە، لە ئەگەری هەر دواکەوتنێک فەرمانگە،
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار، بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار بەر پرس
دەبێت.