ئەم وڵاتە بیانییە ٣ هەزارو ٤٠٠ کورسی خوێندن بۆ هەرێم دابیندەکات

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت " وڵاتی هیندستان سێ هەزار و 400 كورسی خوێندن بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی پەرەوەدە دابین دەكات و خوازیاران دەتوانن بەشداری بكەن."
 
 لەنوسراوێک کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرا دەکات وڵاتی هندستان سێ هەزار و 400 كورسی خوێندن بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارتی پەروەدە دابین دەكات.
لەو نوسراوەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە خوازیاران دەتوانن بە گوێرەی ئەو مەرجانەی كەلە نووسراوەكەدت هاتووە، لە رێگەی ماڵپەڕێكی دیاریكراو ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
 
لەنوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا داو هاتووە" لەدوای دەرچونی ناوی خوازیاران لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەپێی یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكان هەبونی مەرجی پێویست، مۆڵەتی پێدەدرێت."







PM:01:12:13/02/2017