روسیا سەری گەورەترین پۆستی ئیدارەی ترامپی خوارد

مایکل فلین راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ترامپ لەسەر پەیوەندیکردنی بە روسیاوە، دەستی لە کارکێشایەوە.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە، مایکل فلین لە مانگی دیسمبەر٢٠١٦ دا داوای کردووە گەمارۆ ئابوریەکانی سەر روسیا هەڵبگیرێت، هەرچەندە تیمی ترامپ ئەم زانیاریانەیان رەتکردەوە.

ئەو داوایەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ترامپ لە کاتێکدا بوو کە ئۆباما بەهۆی دەستوەردانی روسیا لە رێگای هێرشی ئەلکترۆنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا ، گەمارۆی ئابوری خستە سەر روسیا، وەک رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بۆ دەکات ئەو دەمە فلین داوای کردووە گەمارۆکان لەسەر رووسیا هەڵگیرێت. 

لە جێگای فلین، کیس کیلوج گەورەترین فەرمانبەری ئاسایشی نەتەوەیی لە جێگای دانرا.



AM:09:22:14/02/2017