بەڵگەیەک دەست سپی میدیا کەوتووە کە بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی ساڵی ٢٠١٣ چوار پارچە زەوی دراوە بە ئازاد جوندیانی و دوو برایی و کەسێکی نزیکی، ئەویش جەخت دەکاتەوە کە ئەوانە پێشمەرگەی کۆنن و هەر ئەوان نین و، لیستێکی ٥٢ کەسیەو ئیستحقاقی خۆیانە.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە دەست پی میدیا کەوتووە، لەساڵی ٢٠١٣ بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی پارچەیەک زەوی ٤٥٠ مەتری لەهەولێر دراوە بە ئازاد جوندیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەستلەکارکێشاوەی یەکێتی سێ پارچە زەوی تر بەرووبەری ٢٥٠ مەتری دراوە بە دوو برای و کەسێکی نزیکیان.
سپی لە رێگای هەڵگورد جوندیانی برای ئازاد جوندیانەوە، لەسەر ئەم دۆکۆمێنتە، چەند پرسیارێکی ئاراستەی ئازاد جوندیانی کرد، لەنێو ئەو پرسیارانەدا، ئایا ئەو دۆکۆمێنتە راستەو دروستنەکراوە، ئایا لەکاتێکدا کە زەوی دابەشکردنی ماوەی چەند ساڵە راگیراوە، چۆن ئەم زەویانە دراوە بەوان، بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم ئەو کەسەی سوودەمەند دەبێت لە زەوی تەنها ٢٠٠ مەتری پێدەدرێت، چۆن ٤٥٠ مەتر دووجا دراوە بە ئازاد جوندیانی؟
هەڵگور جوندیانی برای ئازاد جوندیانی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ سپی میدیا دەڵێت" ئه‌و زه‌ویانه به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ژماره 585 له 7-7-1994 ته‌رخانكراوه كه لیستێكه له 52 ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانی سیاسی پێكدێت (هاوپێچه) كه‌به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دروستبوونی دوو ئیداره‌یی نه‌توانرا زه‌وییه‌كان له‌كاتی خۆیان وه‌ربگیرێن ، بۆیه له 19-9-2013دا فه‌رمانه‌كه تازه‌كراوه‌ته‌وه، تا ئێستاش ئه‌م پرۆسه‌یه درێژه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لیستی نوسراوی سه‌ره‌وه‌و لیسته‌كانی تردا ئه‌بوایه سوودمهندبن لهزهوییهكانیان".
هەروەها هەڵگورد جوندیانی لەگەڵ ئەو وەڵامەیدا بەڵگەی لیستێکی ناوەکانی ئاراستە سپی کردووە.
لەخوارەوە بەڵگەکەی سپی میدیا کە ناوی ئازاد جوندیانی و دوو برایی و کەسێکی نزیکیانی تیایە کە زەویان پێدراوە بڵاودەکرێتەوە، هەروەها دوای ئەویش ئەو بەڵگەیە دەبینن کە هەڵگورد جوندیانی ئاراستەی سپی کردووە..