داعش رێگایەکەی ستراتیژی نێوان موسڵ و سوریا کۆنترۆڵ دەکات

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەدوای شەڕی تەلەعفەرەوەە رێگایەكی ستراتیجی لە رۆژئاوای شاری موسڵ كۆنترۆڵ دەكاتەوە.

لەوبارەیەوە مەزاحم حەویت وتەبێژی هۆزە عەرەبییەكان بە پەیامنێری رادیۆی نەوای راگەیاندوە" چەكدارانی داعش لەچەند رۆژی رابردودا دوای هێرشەكەیان بۆ سەر چەند شوێنێکی ستراتیژی قەزای تەلەعفەر بە تەواوەتی كۆنترۆڵیان كردوون كە پێشر چەكدارەكانی حەشدی شەعبی تیادا بون".

ئەو بەرپرسەی هۆزە عەرەبییەکان "داعش رێگایەكی كۆنترۆڵكردۆتەوە كە دەكەوێتە نێوان تەلەعفەرو قەزای بەعاج بە ئاڕاستەی وڵاتی سوریا، بە وتەی وتەبێژی هۆزە عەرەبییەكان ئەو هێرشەی داعش پێش ئەنجامدان بە رێككەوتن كراوە".

ئەو وتەبێژەی هۆزە عەرەبەكان فڕۆكەكانی عیراقیشی تۆمەتبار كرد بەوەی پشتیوانی هێزەكانی ناو تەلەعفەریان نەكردوە، چەند لایەنێكیشی تۆمەتبار كرد بەوەی رێككەوتنیان لەگەڵ داعشدا كردوە بۆئەوەی رێگایەك بۆ هاتوچۆكردنیان لەنێوان سوریاو عیراق كۆنترۆڵ بكەن.

لە دوای دەتپێکردنی هێرشی ریزگارکردنی مووسڵ لە لایەن هیزە عێراقییەکانەوە، چەکدارانی داعش ناوبەناو دژە هێرش ئەنجام دەدەن و هەندێک شوێن دەگرنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی میدیا و بەتایبەتی میدیا جیهانییەکانەوە، ئەو هەواڵانە بڵاوناکرێنەوە.



AM:10:51:15/02/2017