ئەمڕۆ شەش جار بوومەلەرزە لەشارۆچکەی دوکانی داوەو بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەوە خەڵکی شارەکە پێیان زانیووە.
شاهۆ عوسمان، قایمقامی دوكان، له لێدوانێك رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢/١٦ چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی دوكان ڕوویاندا و هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه".
بەپێی قسەی قامیمقام ژماره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كان 6 جار بووه.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد به‌هۆی نەبوونی پێوه‌ری رێخته‌ر نەیانزانیووە هێزەکەی چەند بووە.
دوکان دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای شاری سلێمانیەوەو شوێنێکی گەشتیارییەو بەنداوی دوکانی لێیە کە بەیەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی عێراق هەژمار دەکرێت.