وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کرد لە دوای نەمانی ئەم کەشوهەوایە، لە کۆتایی مانگ بڕی پێدانی کارەبا زیاد دەکرێت.
حه‌مه‌د‌ئه‌مین هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی "دواڕۆژی" راگه‌یاند ''له دوای گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌توانێت گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبای نیشتمانیدا بکات و كاتژمێره‌كانی پێدانی کارەبا به هاووڵاتیان زیاد بكات''.
وته‌بێژی كاره‌بای هه‌رێم، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو " له وه‌زری زستاندا رۆژانه به نزیکەیی ١٠ سەعات کارەبای نیشتمانی دراوه به هاووڵاتیان و لە كۆتایی ئه‌م مانگه‌شدا چه‌ند كاتژمێریكَ كاره‌با زیاد ده‌كرێت".
ئەو بەرپرسەی کارەبا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەورە له ئێستادا ناتوانرێ ئه‌و بڕه دیاریبكه‌ن، به گوێرەی خواستی كاره‌با و توانای به‌رهه‌مهێنان بڕه‌كه زیاد ده‌كات.
ناوبراو، وتیشی "وه‌زاره‌تی كاره‌با له ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له 2 هەزار و 500 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه، له‌كاتێكدا هه‌رێم پێویستی به 4 هه‌زار مێگاوات كاره‌بایه".