مەراسیمی ١٧ ی شوبات لە سلێمانی دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ لە گردی سەیوان لە سەر مەزاری شەهید رێژوان، یەکەم قوربانی خۆپیشاندانەکانی شوباتی ٢٠١١  مەراسیمی یادکردنەوەی ئەو خۆپیشاندانە دەستیپێکرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مەراسیمی شەشەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد و یەکەم وێستگەی مەراسیمەکەش لە گۆڕستانی سەیوان و لەسەر گڵکۆی یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکان بە ئەنجامدانی گردبونەوەیەک و خوێندنەوەی وتار و بیرهێنانەوەی روداوەکانی ئەو رۆژەی سلێمانی بو.

مەراسیمەکە لەلایەن رێكخراوی (17)ی شوباتەوە رێکخراوە و بڕیارە سەعات دوی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  لە قاوەخانەی كلتوری مەراسیمێكی تایبەتی وتارخوێندنەوە رێکبخرێت.

رۆژی (17)ی شوباتی ساڵی (2011)، هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دژی گەندەڵی‌ و نەبوونی سەروەری یاسا و دیموکراسیەت، خۆپیشاندانی بەرفراوان بەزۆری لەناوچەکانی سەوز دەستێکردو ٦٣ رۆژی خایاند، لەو خۆپیشاندانەدا ١٠ کەس بوونە قوربانی ٢ یان پۆلیس و ٨ کەی تریان مەدەنی بوون، نزیکەی ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون.



AM:11:11:17/02/2017