ئاوی سلێمانی بەپەلە هاولآتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاولآتیان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە بۆ ژێر سفر، پێوەری ئاوەکانیان داپۆشن بۆ ئەوەی نەتەقێت.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا داوا لە هاولآتیان دەکات لە ماڵەکانیان پێوەری ئاو داپۆشن تا بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە بۆ ژێر سفر نەتەقێت.

هەروەها داوا دەکەن هاولآتیان ئاو لە شەققامەکاندا نەڕێژن بۆ ئەوەی بەستەڵەک دروست نەکات.

 ئەمشەو پلەی گەرمای سلێمانی دابەزیووە بۆ ژێر سفرەوەو -٤ پلەیەو پێشبینی دەکرێت ئاوی مالآن و رێگابانەکان بیبەستن و ببێتە شەختە.



PM:10:19:17/02/2017