زیاتر لە سێ کاتژمێر خەڵکی سلێمانی بێ ئینتەرنێت بوو
کۆمپانیای گۆران نێت کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشکەشی زۆرێک لە هاولآتیانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری دەکات، بۆ زیاتر لە سی کاتژمێر بڕا.
ئەمشەو ٢/١٧ لەکاتژمێر ٧ ی شەوەوە تا نزیک کاتژمێر ١٠ ی شەو خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیای گۆران نێت لە سلێمانی و دەوروبەری بڕا، دوای کاتژمێر ١٠ ی شەو کۆمپانیای نابراو خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کەوتەوە کار.
سپی هەوڵی دا پەیوەندی بکات بە کۆمپانیای نابراوە، بەلآم بەهۆی سەرقاڵی هێلەکەیانەوە وەرنەگیرا، کە کاتژمێر ١٠ ی شەویش خزمەتگوزاریەکە ئاکتیڤ بووە، کۆمپانیای ناوبراو هێج روونکردنەوەیەکی بلآونەکردەوە.
PM:11:15:17/02/2017