چەکدارێکی داعش ٥٠٠ کەسی کووشتووەو دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر ٢٠٠ ئافرەت

چەکدارێکی داعش کە لەلایەن هێزە هەرێمایەتیەکانەوە دەستگیرکراوە دانی بەوەداناوە ٥٠٠ کەسی کووشتووەو دەستدرێژی سێکسی کرۆدتە سەر ٢٠٠ ئافرەتی پێکهاتە جیاجیاکان.

لە راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزدا، عەمار حسێن کە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە شاری كەركوك لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ئەو شارە دەستگیركراوە، دانی بەوەدا ناوە كە دەستدرێژی كردۆتە سەر زیاتر لە 200 كچی پێكهاتە جیاوازەكانی عەرەب و ئێزدی.

ئەو چەکدارەی داعش ئەوە ئاشکرا دەکات کە هەموو ئەو کارانەی بەبڕیاری سەرکردەکانی داعش ئەنجام داوە.

عەمار كە تەمەنی 21 ساڵە ئاماژە بەوەدەكات كە لە تەمەتی 14 ساڵیەوە پەنای بۆ كاری توندوتیژی بردووە و، لەسەر دەستی ئیمامی ئەو مزگەوتەی نوێژی لێكردووە پەیوەندی بە رێكخراوی قاعیدەوە كردووەو دواتریش بۆتە داعش.

دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بەڵگەیان لەبەردەستدایە لەسەر تاوانەكانی ئەو چەكدارەی داعش، بەڵام سنوری تاوانەكانی نازانن.

عەمار حسێن دەڵێت"بەدەستی خۆم 500 كەسم كوشتووە لە ساڵی 2013 ەوە كاتێك پەیوەندیم بە داعشەوە كردووە سەرەتا ئەو كارە قورس بوو، بەڵام دواتر بە تێپەڕبونی كات ئاسان بوو".



AM:11:25:18/02/2017