وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد پارەی پێویستیان لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بۆ تەواوی ساڵی 2017.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند "وەزارەتەکە پابەندە بەو بەرنامەیەی بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆرانکارییە ئابورییەکان جێبەجێی دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتەکە دووپاتیدەکاتەوە کە ھەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە داراییەی روبەروی عێراق بۆتەوە جێگیرە"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی عێراق بۆ ساڵی "2017” بە تەواوی دەستەبەر کراوە و بودجەی عێراق بەتەواوی پێدوایستیە گرنگەکانی سەرجەم کەرتەکانی دەوڵەت پڕ دەکاتەوە .

بەم پێیەش بێت ئەمساڵ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دابەشدەکرێت.



PM:09:43:19/02/2017