"هەڵمەتێکی میدیایی چەواشەکارانە لە دژی یەکێتی بەردەوامە"
وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایدەگەنێت: بە داخەوە هەڵمەتێکی بەرنامە بۆ دارێژراوی میدیایی لە دژی یەکێتی بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ بەردەوامە ،
لەتیف نێروەیی بەمیدیاكانی حیزبەكەی راگەیاند: بەڵام خۆشبەختانە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وشیارن و دەزانن سەرچاوەی کێشە و قەیرانەکان کام لایەن و کەسن و کێش هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات، هەر کاتێ یەکێتی خۆی کۆبکاتەوە و تواناکانی خۆی بخاتە گەڕ و بیەوێ رۆڵی ئەرێنی خۆی بگێرێت چەند سەرچاوەیەکی میدییایی هەڵمەتی خۆیان فراوانتر دەکەن و زانیاری ناراست و دور لە ئیتیکی رۆژنامەوانی لەسەر یەکێتی بڵاو دەکەنەوە وەک ئەو زانیارییە ناراستەی کە تا ئێستاش بڵاوی دەکەنەوە گوایە یەکێتی بە دو قۆڵی لەگەڵ پارتی رێککەوتووە بۆ دژایەتیکردن یان فەرامۆش کردنی گۆران.
وتیشی: هەروەها رایدەگەیەنن کە پارتی و یەکێتی رێککەوتون بە یەک شاند سەردانی لایەنەکانی دیکە بکەن و لەسەر دابەشکردن پۆستی هەر سێ سەرۆکایەتیەکە ئەمە لە کاتێکدایە ئەندامانی شاندی دانوستکارانی یەکێتی بە بەردەوامی ئەو هەواڵانە رەت دەکەنەوە بەڵام چەند سەرچاوەیەکی میدیای بەردەوامن لەسەر ئەو هەواڵانە كه لادانە لە ئیتیک و یاسای کاری رۆژنامەنوسی .
نێروەیی سەرسوڕمانی خۆی لەوبارەوە دەربڕی و رایگەیاند:” سەیرەکە لەوەدایە کاتێ پرۆژەکەی یەکێتی بڵاو دەکرێتەوە و راستیەکان بۆ رای گشتی دەردەکەوێت ئەو سەرچاوە میدیاییانە داوای لێبوردن لە یەکێتی و بینەران وگوێگران و خوێنەرانی خۆیان ناکەن”
PM:04:53:21/02/2017