ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و
بڕیاردرا کە فه‌رمانگه و یه‌كه
كارگێڕییه‌كان و ژماره‌ی كارمه‌ندان و گرێبه‌سته‌كان کەمبکرێتەوە.
لەڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە " له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
به‌ڕێز ڕابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌وه‌كاله‌ت، پوخته‌یه‌كی
ده‌رباره‌ی پلانی وه‌زاره‌ت بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به پێشبینیى
داهات و خه‌رجییه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2017 پێشكه‌ش كرد و
تیایدا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خسته ڕوو كه تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه نراون و باسی له
ڕۆڵی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا
كرد.له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى
كوردستانى ڕاسپارد كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پشتیوانیى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى
بكه‌ن و زانیاریى پێویست له‌سه‌ر خه‌رجى و داهاته‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت
تاكو له‌به‌ر ڕۆشنیایى ده‌ره‌نجامى ئه‌و ڕاپۆرته، بارى داراییى هه‌رێمى كوردستان
بۆ ساڵى 2017 ڕێكبخرێته‌وه".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پشتیوانیى خۆى
بۆ به‌رنامه‌ى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و بانكى نێوده‌وڵه‌تى
بۆ چاكسازیى بنه‌ڕه‌تى له بواره‌كانى هاوكاریى كۆمه‌ڵایه‌تیدا دووپات كرده‌وه به
جۆرێك ته‌نها كه‌سانى شایسته كه هه‌ژارن و پێویستییان به‌و هاوكارییه هه‌یه،
سوودمه‌ند بن.له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى پلاندانانى ڕاسپارد به
شێوه‌یه‌كى وه‌رزى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له به‌ره‌وپێشچوون و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م
جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ڕێگاى چاكسازیى ئابوورى كه ساڵى پار به هاوكاریى تیمى بانكى
نێوده‌وڵه‌تى ئاماده كرابوو، ئاگادار بكاته‌وه".