"لە تۆماری بایۆمەتری چەندان ناوی گۆڕدراو و پەنجەمۆری دووبارە ئاشکرا بووە"

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كورستان چەند زانیارییەك لەسەر تۆماری بایۆمەتری ئاشكرا دەكات ئاشکرای دەکات كە ئێستە چەندین ناسنامەی ناوگۆڕاو و پەنجەمۆری دووبارە ئاشكرا كراوە.

ئەمڕۆ سێشەم سەرچاوەیەكی تایبەت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی "وشە"ی نزیک ڕاگەیاندووە " لە یەكی ئایاری داهاتوودا تۆماری فەرمانبەرانی شارستانی بە هەموو شێوەیەك دەوەستێت، دوای یەكی ئایار ڕاستەوخۆ تۆماری بایۆمەتریی سەربازی دەست پێ دەكات، كە ئەوەش سەرجەم لایەنەكانی سەربازی دەگرێتەوە وەك پێشمەرگە و ئاسایش و زێرەڤانی و یەكەكانی 70 و 80".

ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئەو تۆمارەش بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت و كۆی بنكەكانمان لە 79 بنكە كەم دەكرێتەوە بۆ 38 بنكە، بە شێوەیەك لە هەولێر 14 بنكە و لە سلێمانی 14 بنكە و لە دهۆك 10 بنكەمان دەبێت و لە هەر بنكەیەكیش سێ‌ تەرمیناڵ واتا سێ‌ پەنجەرە دەبێت.

سەرچاوەكە گوتی، تا دوێنێ‌ 929 هەزار و 880 كەس تۆمار كراون و لەبارەی كەسی دووبارەشەوە ئاشكرای كرد كە، ڕێوشوێنی دژ بەو كەسانە دەگرینە بەر كە هەوڵی تۆماركردنیان داوە بۆ دووجار و چەندین كەیسیش هەبووە لەلامان و زۆریشن وەك گۆڕینی ناو و ناسنامەی ساختە و هێنانی كەسی تر.



AM:01:23:22/02/2017