هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش و یوکسەداغ حوکمدران، یەکەمیان پێنج مانگ و دووەمیان دە مانگ و دووریش خرایەوە لە پەرلەمانتاری.
لە لایەن دادگایەكی توركیاوەو بە تۆمەتی سوكایەتی بە دامودەزگاكانی دەوڵەتی كۆماری توركیا، سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆكی هەدەپەدا سەپێنرا ،هەروەها چەند دۆسیەی تری لە دادگا لەسەر ماوە.
رۆژی سێشەممە 21/2/2017 دادگای دووهەمی تاوانەكانی دۆغوبایەزید لە باكووری كوردستان دانیشتنێكی تایبەت بەدۆسێی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەڕێوەچوو و بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە دامودەزگاكانی دەوڵەتی توركیا، سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
هاوسەرۆکانی هەدەپە چەندین دۆسیەی تریان لە دادگاکانی تورکیا لەسەر ماوە.