سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له وه‌رگرتنی ئەو پەنابەرانەی کە بە ڕێگای نایاسایی ڕوو لەو وڵاتە دەکەن و بەڵام ڕێوشوێنی پێویستی ئەمنیش دەگیرێتە بەر بەرامبەریان.
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌مان له پێشوازی كردنی په‌نابه‌ران و حه‌واندنه‌وه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێوشوێنی ئەمنییان بەرامبەر دەگیرینە بەر.
جه‌ستن ترۆدۆ له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگەیاند "یه‌كێك له هۆیه‌كانی مانه‌وه‌ی كه‌نه‌دا ئه‌وه وڵاتێكی كراوه‌یه و كه‌نه‌دییه‌كان متمانه‌یان به سیسته‌می كۆچ و سه‌لامه‌تی سنووره‌كان و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بین له دابین كردنی بودجه بۆ ئه‌و سیسته‌مه و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش قبووڵ ده‌كه‌ین كه پێویستیان به یارمه‌تییه".