هودا خەلیل وێنەی تابلۆیەکەی کچێکی ڕووتی بڵاوکردەوە

هودا خەلیل پێشکەشکاری دیاری کورد تابلۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا خانمێک بە ڕووتی تێیدا دەرکەوتووە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هودا خەلیل پێشکەشکاری دیاری کورد وێنەی تابلۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا خانمێک بە ڕووتی تێیدا دەرکەوتووە.
هەروەها لەسەر وێنەکە شیعرێکی قوبادی جەلیل زادەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە شیعرەکەیە.
لەشفرۆش

چێژ فرۆش دۆلارەکانی دەدا؛
بە باوەشێنێك بۆ دایكی.
بە شووشەیەك بۆن بۆ گه وادەکەی .
بە دەستەیەك قەڵەمی رەنگ بۆ كوڕه كەی.
بە قاتێك جل و جانتایەك، بۆ خوێندكارێكی هەتیو.
بە مشتێك گەنم بۆ پۆلێك چۆلەكە.

لەشفرۆش دەیدا؛
بە فیشەك بۆ پێشمەرگە.
بە بوتڵێك ئاو بۆ زارۆیەکی کۆبانی.
بە كولێرەیەك بۆ پیرەمێردێكی شنگال.

وەتەن فرۆش دۆلارەكانی دەدا؛
بە چڵپاو.
بە سەرشۆڕی.
بە زەلیلی.
بە بێ شەرەفی.
بە گوو.

 یەكێكە لەو خانمە ڕاگەیاندنكارانەی بەردەوامم بە دەركەوتنەكانی شێوازی جل و بەرگی هەرا دەنێتەوە و دەبێتە جێی باسی میدیاكان.




PM:08:30:22/02/2017