ماچ قەدەغە کرا

چەند شارێکی ئەڵمانیا زیادبوونی ڕێژەی تووشبونیان بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕاگەیاند و پزیشکەکانیش هۆشداری دەدەن لە ماچکردن لە میانی کەرنەڤاڵ کولۆنادا کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت.
ژمارەکان سەبارەت بە توشبوانی نەخۆشی ئەنفلۆنزا لە ئەڵمانیا، بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی گەورە و ترسی زیادبوونی نەخۆشییەکە هەیە بەهۆی فێستیفالی کولۆناوە.
 بە گوێرەی وتەی بەرپرسان لە ناوچەی رایان ئەمساڵ ٢٠٠ حاڵەتی ئەنفلۆنزا تۆمارکراوە کە ساڵی ڕابردوو ١٧٥ حاڵەت بوووە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە.
هەفتەی ڕابردووش زیغمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نەیتوانی سەردانی سوید و ناوچەی بلکان بکات و دواتر میدیاکان بڵاویانکردەوە کە توشی ئەنفلۆنزایەکی بەهێز بووە.
بڕیارە لە ٢٣ی ئەم مانگەدا کەرنەڤاڵی کولۆنای ڕێکبخرێت، کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و یەکێکیش لە دابونەریتەکانی ئەو فێستیڤاڵە ماچکردنە و کە ئەمساڵ قەدەغە دەکرێت.



PM:08:33:22/02/2017