ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که موراد قه‌ره‌یلان پێشبینی هێرشی سوپای تورکیا دەکات بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی میدیا" ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە) و سەرکردەکانی باشوری کوردستانیش ئاگادار دەکاتەوە " ئێمه هۆشیاری ده‌ده‌ین، با هیچ که‌سێک نه‌بێته هاوکار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه قرێژه‌کانی داگیرکه‌ری تورک".
لەلێدوانێکدا بۆ دەنگی کوردستان لەسەر گەمارۆدانی گوندی ( خرابێ بافا ) لە ناوچەی نسێبین لە باکوری کوردستان، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که موراد قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی کرد " چاوه‌ڕوانن ده‌وڵه‌تی تورک پاش هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی، ڕوو له هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا بکات و له‌و هه‌رێمانه‌دا شه‌ڕ له نێوان ئێمه و داگیرکه‌راندا دژوار ده‌بێت".
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که موراد قه‌ره‌یلان ده‌رباره‌ی هێرشه‌کان له دژی باشوور دەڵێت " له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا هێرشی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی داگیرکه‌ران زیادی کردوه و هۆکاری ئه‌م هێرشانه‌ش ئه‌وه‌یه که پلانی زستانه‌ی ئاکه‌په ومه‌هه‌په پوچه‌ڵ بووه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان له باکور هیچ ئه‌نجامێکیان نه‌بوو، له مه‌یدانی سیاسی نه‌یانتوانی هیچ که‌سێک ته‌سلیم بکه‌ن، هێرشه‌کانی سه‌ر ڕۆژئاواش بێ ئه‌نجام بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو تێکشکانانه له ڕای گشتی بشارنه‌وه، داگیرکاری تورک هێرشه ئاسمانییه‌کانی زیاتر کرد، ئاکه‌په و مه‌هه‌په بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که به‌م ڕێبازانه له ڕیفراندۆمدا سه‌رکه‌وتوو بن".
قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شی وت " له هه‌رێمی پاراستنی مه‌دیا له نێوان ئێمه و داگیرکه‌ری تورک‌دا شه‌ڕ گه‌وره ده‌بێت، شه‌ڕی هه‌ره مه‌زنی ئێمه له‌و مه‌یدانانه‌دا ڕووده‌دات، ئێمه هۆشیاری ده‌ده‌ین، با هیچ که‌سێک نه‌بێته هاوکار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه قرێژه‌کانی داگیرکه‌ری تورک، ئێمه جاشه‌کانیش ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که نه‌بنه ڕێنیشانده‌ری سه‌ربازه‌کان و نه‌بنه هۆکاری کوشتنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له، هیچ که‌سێک بۆ پاره شه‌ره‌فی خۆی نه‌فرۆشێت، هه‌مووان بێ گومان بن که ئێمه فیداکارانه ئه‌م تێکۆشانه سه‌رده‌خه‌ین".